چەندان رێگا هەیە بەبێ ئەوە خەرجیەکەی ئەوتۆی بۆ بکەیت، دەتوانیت مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە.
١-پاترییەکی نوێ: ئەوکاتانەی بەدەست شەحنی مۆبایلەکەتەوە بێزاربوویت، دەتوانیت پاترییەکی نوێ بە نرخێکی هەرزان بۆ مۆبایلەکەت بکڕیت و پێویست بەوە نەکات بڕە پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی مۆبایلێک خەرجبکەیت.
2-کەڤەرێکی نوێ: بۆ ئەوەی چاوەکانت لە مۆبایلەکەت زیاتر بێزار نەبێت دەتوانیت کەڤەرێکی نوێ بۆ مۆبایلەکەت بکڕیت و وەک ئەوەیە هاندێکی جیاوازتر لەوەی پێشووت هەبێت.
3-گۆڕانکاری لە دانانی وێنەکانی سەر شاشەی مۆبایلەکەت و گۆڕینی ئەو باکگراوند و تابلۆیانەی رۆژانە دەیانبینیتەوە.
4-بەکارهێنانی کەلوپەلی جوانکاری بۆ کەڤەری مۆبایلەکەت، بۆ نموونە ئەو شریتەی لە بەشی پشتەوەی هاندەکە بۆ هەڵگرتن بەکاردەهێندرێت.
5-بەکارهێنانی میمۆری زیادە بەتایبەت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان کە لەڕێگەی وایەرلێسەوە کاردەکات و دەتوانیت داتای زیاتر کۆبکەیتەوە.
6-بەکارهێنانی پاوەر بانک بۆ ئەو کاتانەی هەست بەوە دەکەیت مۆبایلەکە زووتر خاڵی دەبێتەوە لە وزەی پێویست.