هۆکارەکانی توشبون بە مایەسیری و نیشانەکانی و چارەسەری سروشتی
مایەسیری بریتیە لە ئاوسانی دەمارەکانی کۆم ودابەزینی ریخۆڵە ئەستورەهەربۆیە لەکاتی پیسایکردندا پەستانێکی زۆر دەکەوێتە سەر ریخۆڵەکان. ئەم نەخۆشیەش زیاتر لە کەسانی تەمەن ١٠-٥٠ ساڵ رودەدات.
نیشانەکانی:
- هەبونی خوێن بەبێ ئازار لەکاتی پیسای کردندا
- خوران وسوربونەوە لە کۆمدا
- هەبونی ئازارو هەست نەکردن بە ئارامی
- ئاوسان
هۆکارەکانی:
- بەزۆر پیسای کردن
- زۆر مانەوە لەتەوالێتدا
- قەڵەوی
- سکپڕی
- کەمی فایبەر
- تەمەن
چارەسەرەی سروشتی:
- بەکارهێنانی سەهۆڵ: بەکارهێنای سەهۆڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسان و نەهێشتنی ئازاری کۆم دەدات. دەتوانی پارچەیەک سەهۆڵ بخەیتە سەری بۆ ماوی ١٠ خولەک ئەمکارە دوبارە بکەروە ڕۆژانە چەند جارێک ئەم کارە ئەنجام بدە هەتا هەست بە نەمانی دەکەی.
- ئالوڤێرا: گەڵای ئالوڤێرا توانای چارەسەری مایەسیری هەیە. گەڵایەکی ئالوڤێرا بهێنە دڕکەکانی لێبکەرەوە پاشان گەڵاکە بکە بەدوکەرتەوە بیخە ناو فرێزەرەوە تا دەیبەستێ دواتر بیدە لەجێگاکەی.
- ڕۆنی بادەم: یەکێکی کە لەچارەسەرەکانی مایەسیری بەکارهێنانی ڕۆنی بادەمە ، هەندێک ڕۆنی بادەم بدە لەلۆکەیەک پاشان بیدە لەجێگای توشبوو ڕۆژانە چەند جارێک ئەم کارە ئەنجام بدە.
- ڕۆنی زەیتون: ڕۆنی زەیتون دژە هەوکردنو دژە ئۆکسانە هەربۆیە بەچارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێت بۆ مایەسیری.هەندێک گەڵای هەڵوژە بهێنە و بیکە بەشەربەت پاشان کەوچکێکی چا رۆنی زەیتونی تێبکە و بیدە لە جێگای توشبو هەموڕۆژێک ئەم کارە ئەنجام بدە.
سەرچاوە:Natural Remedies
وە:هە-ف
PM:09:21:07/02/2018