زیدان باسی یاریەکەی پاریس سانجێرمان دەکات


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەمڕۆ بەشداری کردوو باسی لە رووبەڕووبونەوەی یانەی پاریس سانجێرمان کرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

زیدان وتی یاریەکەی سبەی هەلی سەرکەوتنی هەردوو یانە ٥٠ بە ٥٠ یەکسانە، ئێمە دوو یاریمان لە بەردەستەو ١٨٠ خولەک یاری دەکەین، بەڵام سبەی دەبێت بیر لە یاری یەکەم بکەینەوەو وابزانم یارییەکی گەورەش دەبێت.

راشیگەیاند پێكهاتەکەم ئاشکرا ناکەم تا کاتی یاریەکەو سبەی دەبینن چۆن یاری دەکەم،ئەم یاریەش یاری نێوان رۆناڵدۆ و نەیمار نیەو یاری دوو تیپە، راستە هەردوو یاریزان گەورەن،بەڵام ئەو دوو یاریزانە بە یەک بەراورد ناکەم.


ئه‌م بابه‌ته ‌458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:30:13/02/2018