لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە یاری چووندا، یانەی تۆتنهامی
ئینگلیزی بە ئەنجامێکی باشەوە گەڕایەوەو توانی ٢-٢ لە یاریگای یانەی یۆڤانتۆس
یەکسانبێت.
هەرچەندە سەرەتا یانەی یۆڤانتۆس توانی دوو گۆڵ لە لایەن هیگواینەوە تۆمار
بکات و ٢-٠ پێش بکەوێت، بەڵام یانەی تۆتنهام بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانیشی لە
لایەن هاری کەین و ئیریکسنەوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکاتەوەو ئەنجامێکی باش بە دەست بێنێت.
یاری گەڕانەوە لە لەندەن لە یاریگای تۆتنهام بەڕێوە دەچێت.