ئامارێکی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧١ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش هه‌زار و ٥٧٣ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٧١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا یەک ملیۆن و ٤٠٥ هه‌زارو ٤١٤ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٧ هه‌زار و ٨٠٧ که‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات یەك ملیۆن و ١٩٦ هەزار و ٣٧٤ نەخۆشی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە". 

PM:06:45:29/01/2021