جەمیل بایک داوا لە پارتی دەکات دژی دوژمنانی گەلی کورد پێکەوە بجوڵێنەوە

جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ، بانگەوازێکی ئاڕاستەی پەدەکە کرد و رایگەیاند، ئەوان لەدژی دوژمنانی کورد، دەیانەوێت لەگەڵ پەدەکە پێکەوە بجووڵێنەوە.

 
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا دەڵێت " ئەوان بە هیچ شێوەیەک لەدژی پارتی و پێگەی باشوور نین و دەیانەوێت لەدژی دوژمنانی کورد لەگەڵ پەدەکە پێکەوە بجووڵێنەوە".


باییک باسی ئەوەی کرد گەلی کورد هەلێکی مێژوویی ڕەخساوە، پێویستە ئەم هەل و دەرفەتە لە دەست نەچێت و ئەم بانگەی لە پارتی دەکات دەکات "لەسەر ناوی تەڤگەرەکەمان بەڵێن بە گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە لەدژی پێگەی باشوور و حکومەتی باشوور و پێشمەرگە نین و دوژمنایەتی باشووریش بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەواندا نییە".

 
تا ئێستا نەزنراوە هەڵوێستی پارتی بەرامبەر ئەم لێدوانە راشکاوەی کەسی یەکەمی پەکەکە چۆن دەبێت.

 


PM:07:56:29/01/2021