لە قەزای شنگال بە گشتی و ناحیەی سنونێ بە تایبەتی، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری ناحیەکە نزیکەی دوو هەزار سەگی ژەهرخوارد کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری ناحیەی سنونێ ماوەی چەند رۆژێکە دەستیان بە هەڵمەتێک بۆ لە ناوبردنی سەگ کردووە و لە رێگەی گۆشتی ژەهراوییەوە نزیکەی دوو هەزار سەگیان لەناوبردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی وتەی ڤێتێرنەری ناحیەکە کە بە ئێن ئارتی راگەیاندووە"، زیادبوونی ژمارەی سەگەکان مەترسی لەسەر ئاژەڵە ماڵییەکان و ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانەش دروستکردبوو بە تایبەتی لەسەر منداڵان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرامبەر لە ناوبردنی سەگەکانیش ژمارەیەک پزیشک گردبوونەتەوە و داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد شوێنێکی تایبەت بۆ سەگەکان دابینبکەن و جارێکی دیکە لەناونەبرێن.