عفرین .. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ١٥ کەس بوونە قوربانی .( ڤیدیۆ )

لە شاری عفرین لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ٥ کەس گیانیان لە دەستداو ١٠ کەسی دیش بریندار بوون.

 
بەپێی هەواڵێکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ  تەقینەوەکە لە رێگای ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لەناو سەنتەری شاری عفرین لە گەڕەکی پیشەسازی لە شوێنێکی قەرەباڵغ روویداوە. 



ئامارە سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە ٥ کەس کوژراون و ١٠ کەسی دیش بریندارن کە لە نێویاندا مناڵیش هەیە.

 


PM:06:16:30/01/2021