رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایدەگەیەنێت" له داهاتویه‌كی نزیكدا پۆست و بهرپرسیارێتییهكان له خانه و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی گۆڕان پڕدهكهینهوه".
دلێر عه‌بدولخالق، رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانی و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، په‌یوه‌ست بو به دۆخی سیاسی ئابوری عێراق و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وه‌ها هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی هه‌نگاوی پێویست به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له نیوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت موچه".
وتیشی" وەک بزوتنەوە گۆڕان هەڵوێستیان نەگۆڕە و لەگەڵ رێککەوتنى هەرێم و بەغدان بەشێوەک مافە دەستورییەکانى هەرێم پارێزراوبێت و پێویستیشە هەرێمى کوردستان بۆ ئەگەرى دووەم کە رێکنەکەوتنە، خۆى ئامادە بکات".
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە چاكسازی ریشەیی و شەفافیەت لە داهاتی هەرێمی كوردستان هەبێت و موچە لەكاتی خۆیدا بدرێت چونكە خەڵكی ئێمە مافی خۆیەتی لە ٣٠ رۆژدا موچە بەدەستی بگات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی بزووتنهوهكهیشیان باسی لەوەکرد، گۆڕان بڕیاریدا ته‌واوی شوێنه به‌تاڵه‌بانی پۆسته حزبییه‌كان پڕ بكاته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار كه‌س له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه له پۆستی باڵادا بوون و به نامه‌یه‌كیش سوپاسی ئه‌و كه‌سانه كرا كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.