لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە
تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو چوار تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و دوو نەخۆشیش گیانی لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ چوار توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٢٤ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٢٣ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات دوو توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و دوو حاڵەتی گیانی لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.
PM:11:37:30/01/2021