سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم فراکسیۆنەکان تۆماردەكرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی کانوونی دووەم مامۆستایەكی زانكۆ سكاڵا یاسایی لەسەر سەرۆكایەتی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان تۆماركرد.

 

دکتۆر دڵشاد محەمەد، مامۆستای زانکۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەهۆی ئەو هەموو بەڵێنەی کە بەخەڵکیاندا لە هەموو بوارەکاندا، بەڵام هیچیان جێبەجێنەكردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، كە سکاڵای لەسەر سەرجەم پەرلەمانتاران تۆمارکردوە بەو پەرلەمانتارانەشی کە خانەنیشین بوون، چونکە هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە کە بۆ خەڵک جێگەی بایەخ و بەرژەوەندی بێت، تەنیا بونەتە بارگرانی بەسەر میلەتەوە.

 

ئاشكراشیكرد، پەڕلەمانتار دەبێت پسپۆڕییەكی هەبێت، بەڵام بەداخەوە لەماوەی ڕابردوودا كارەكانیان گۆڕدرابوو بۆ گۆڕینی تاریخ بۆ بەروار، بەروار بۆ تاریخ، خەڵك بێمووچەیە دەبێت پەڕلەمان هەڵوێستی ڕوونی هەبێت.



PM:03:10:31/01/2021