گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەیانی دوێنێ یەکشەممە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هاوکات هەریەک لە لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەهایان بەرزە. 
 
نرخی دراوە بیناییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٤ هەزارو ٩٧٥ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار دینار، دوێنێ بە ١٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٥٠ دینار، دوێنێ بە ٦ هەزارو ١٠٠ دینار بوو. 


AM:10:35:01/02/2021