ئایا دەست لە پشت شکاندنی کێلەکانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەوە هەیە؟



راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە روونکردنەوەیەک لەبارەی رووداوی شکاندنی کێلەکانی مەزاری شەهیدانەوە بڵاودەکاتەوەو دڵنیایی دەدات کە دەستی لە پشت نییە.

 
لەو روونکردنەوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە دەڵێن" لە ڕووداوێکی نەخوازراودا بەداخەوە ئەمڕۆ ٢/١ بەشێك لە کێڵی گۆڕستانی سمبولی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لەلایەن چەند کەسێکەوە شکێنرا".


هەروەها هاتووە" دەمانەوێت بۆ ھەموو لایەك ڕوون بکەینەوە ، ئەم کارە لەلەلایەن چەند منداڵێکەوە ئەنجام دراوە کە تەمەنێکی زۆریان نیە ، ھیچ دەست و مەرامێك لەپشت ئەم ڕووداوە وە نیە".

 
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵبجە دەڵێن " تکایە دووربکەونەوە لەبابەتی شێواندنی ئەم ڕووداوە .. مندالەکان ناسراون و لەلایەن بەڕێز(سەرخێڵ غەفار ) بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە و بەشی یاسایی مۆنۆمێنت سکاڵای یاسایی تۆمارکراوە و سبەی کەسوکارەکانان لەدادگا ئامادەدەبن". 


 

 


PM:06:15:01/02/2021