حکومەتی هەرێم: لەمەودوا ٣٠ رۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" لەمەودوا ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و ئەم بڕیارەش چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

د. جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ''له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین یان نا، لەمەودوا ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و کابینەی حکومەتیش هەمان بۆچوونیان هەیە و ئەم بڕیارەش چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە''.

 

لەبارەی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم بەغداد جەختیکردەوە، کە شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی دراوه‌تێ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێبكه‌وێت. 



PM:01:02:02/02/2021