کازمی کوژرانی والی داعشی باشووری عێراقی راگەیاند

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند" ئەبو حەسەن ئەلغەریباوی فەرماندەی داعش لەباشووری عێراق لە هێرشێکی هێزە عێراقییەکاندا کوژرا".

کازمی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" وەک تەواوکەری ئەو بەڵێنەی دابوومان کە وەفامان هەبێت بۆ خوێنی شەهیدان، پاڵەوانەکانمان توانیان فەرماندەی چەکدارانی داعش، تیرۆریست، ئەبو حەسەن ئەلغریباوی، کە ناسراوە بە والی رێکخراوی داعش لە باشووری عێراق بکوژن، هەروەها تیرۆریست غانم سەباح بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژەکان و، چەند تیرۆریستێکی تریشیان لەناوبرد".

نووسیوویەشیەتی "هێزە سەربازییەکانمان سەریان بەرزکردینەوە".

سەرەتای ئەم هەفتەیش کازمی کوژرانی والی هەرێمی کوردستانی داعش و چەند چەکدارێکی تری ئەو رێکخراوەی راگەیاند. 

 



PM:11:18:02/02/2021