تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەس بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست نەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا رایگەیاند" تەنها ٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماون، هەروەها ٣ تووشبوو داخڵی نەخۆشخانە بووە، ٣ تووشبووش چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهشتووە".

 

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" ٧ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدایە، ٥ تووشبووش لە ژێر ئامێری cpap دایە, هیچ کەسێکیش گیانی لە دەستنەداوە".

 



PM:11:43:02/02/2021