ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. وردەکاری کوژرانی ژنێک و دوو منداڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

پیاوێکی خەڵکی ئیلام دوایی ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی دەبێت و لە بۆرسەی ئێران هەموو سەرمایەکەی لە دەست داوە، ژن و منداڵەکانی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە پیاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی (ئەفشین حەیدەریان) ژنەکەی خۆی بە ناوی (لەیلا زەنگەنە) و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی (عەلی حەیدەریان) تەمەن ١٧ سال و (هەستی حەیدەریان) تەمەن ١٠ ساڵی بە چەکی جۆری تاپڕ کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین خەلیلیان کە کارمەندی بانک بووە بە هۆی لەدەستدانی سەرمایەکەی لە بۆرسەی ئێران و هەڵشکانی (مایەپووچ بوونی) سێ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بکوژ دوای ئەوەی ژن و منداڵەکەی خۆی کوشتووە سەردانی بانکی کردووە و دواتر لەوێ کە هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانک کردووە بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

AM:09:13:03/02/2021