کوڕی بەرپرسێکی یەکێتی لە سلێمانی بە ژمارەیەک چەکدارەوە هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەفسەرێک

ئێوارەی چوار شەممە بەهۆی دەمەقاڵێی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەوە کێشە لە نێوان ئەفسەرێکی بەرگری فریاکەوتنی سلێمانی و کوڕی بەرپرسێکدا روودەدات، دوای ئەو دەمەقاڵێیە کوڕی ئەو بەرپرسە کە پۆستێکی باڵای هەیە لە یەکێتی لەگەڵ ١٢ چەکدارادا دەچنە سەرماڵی ئەفسەرەوە بەر دەستڕێژی گوولەیان دەدەن.

 

ئەو ئەفسەرە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی راگەیاندووە کە زیاتر لە ١٢ کەس هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی لەگەڕەکی بەرانان لە سلێمانی، دایکی ئەفسەرەکە تکایەکی زۆری لێکردوون کە کێشەکە کۆتایی پێبهێنن و گەورە نەکرێت، بەلآم کوڕی بەرپرسەکەو ١٢ چەکدار تەقەیان لەو ماڵەکردووەو وەک ئەفسەرەکە ئاماژەی بۆ کردووە خۆی و چەند کەسێکی تر بریندار بوون.

 

کەسوکاری ئەو ئەفسەرە کە دوای رووداوەکە بەدەم کێشەکەوە دەچن داوا دەکەن کە لە رێگای یاسای چارەسەری کێشەکە بکرێت و ئەو هێرشبەرانە بە کوڕە بەرپرسەکەشەوە دەستگیربکرێن، بەپێچەوانەی ئەوە ئەوان وەک کەسوکاری ئەو ئەفسەرە لەو " دەستدرێژییە " خۆشنابن و هەڵوێست وەردەگرن.

 

تا ئێستا کوری ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی و دەستدرێژیکارانی تری سەر ماڵی ئەو ئەفسەرەی بەرگری و فریاکەوتن دەستگیرنەکراون.

 

ئێوارەی چوار شەممە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبیل، کوڕی بەرپرسێکی بالآی یەکێتی و ئەفسەرێکی بەرگری و فریاکەوتن دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواتر کوڕی بەرپرسەکە بە ژمارەیەک چەکدارەوە دەچنە سەر ماڵی ئەفسەرەکە لەگەڕەکی بەرانان و بەر دەسترێژی گوولەیان دەدەن.

 

 



AM:02:38:04/02/2021