پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" کادرێکی پێشکەوتووی پارتی كە دەكاتە باوكی د. ئارام باڵەتەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە شاری دهۆك، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە هاووڵاتی (ناجی بالەتەی) كادریری پێشكەوتووی پارتی بە کە تەمەنی لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە لە ماڵەکەی خۆی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، ناجی بالەتەیی باوکی ئارام بالەتەییە کە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە لە فراکسیۆنی پارتی، هەروەها ئارام بالەتەیی ماوەی نزیکەی دوو مانگە تووشی پەتایی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.