هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدەت

ھاتوچۆی هەڵەبجە لەبارەی بوونی تەمێکی چڕ هۆشداری بە شۆفێران دەدات. 

 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە لەئێستادا لە بەشێکی شاری هەڵەبجە و دەورووبەری تەم درووست بووە، بۆیە پێویستە خێراییەکانیان کەم بکەنەوەو لایتی تەم داگیرسێنن ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپارێزن.

هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن بۆ ئەوەی توشی گرفت نەبن.



AM:09:24:05/02/2021