هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت" رێگە بە هیچ كەس و لایەن و گروپێك نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت و پێشێلكردنی یاسا لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین لە هەر ئاستێكدا بێت".
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتەكانی یەكێتی وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند" لەم رۆژانەدا تەقەبوە لەناو شاری سلێمانی، باسی ئەوە دەكرێت كە ئەمە رەنگە یەكێكیان پەیوەندی هەبێت بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوەو كوڕی سەركردەیەكی یەكێتی بێت، من حەزئەكەم پێتان بڵێم ئەوە ناخوات".
وتیشی" هیچ پێشێلكارێك بێ سزا دەرناچێت و پێشێلكردنی یاسا لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین لە هەر ئاستێكدا بێت.
جەختیشکردەوە، داوادەكەم هیچ كەسێك تاقیمان نەكاتەوە چونكە زەرەر دەكات.
دوێنێ نوسینگه‌ی قادر عه‌زیز، كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له ئه‌فسه‌رێكی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، روداوه‌كه‌یان به سیاسی كردوه، له‌كاتێكدا سه‌به‌بكار و ده‌سپێشخه‌ری روداوه‌كه خودی ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانه‌كانی بون".
لەوبارەیەوە نوسینگەی قادر عەزیز لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت" ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشەممە له‌كاتێكدا (ئالان)ى كورى هه‌ڤاڵ قادر عەزیز بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له شه‌قامى سالم له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى لیواى پاراستنى سلێمانى و حیمایه‌كانى به‌بێ هیچ پاساوێك ته‌نگاو ده‌كرێت ، ئه‌فسه‌ره‌كه خۆى به ده‌مانچه هه‌ره‌شه‌ى لێده‌كات و هه‌رچى جنێو و سوكایه‌تى هه‌یه پێى ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (ئالان) هه‌رچۆنێك بێت خۆى له ده‌ستیان ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام دیسان هه‌ر به سه‌یاره‌كه‌یان به چه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك به‌دواى ده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت له ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دایبه‌زێنن و ئه‌زیه‌تى پێ بگه‌یه‌نن، دیسان خۆى لێیان رزگار ده‌كاته‌وه به‌په‌له بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له‌ماڵه‌وه‌ش له كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى كراوه به‌بێ ئاگادارى باوكى مه‌فره‌زه‌یه‌ك له حیمایه‌كانى ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و له به‌رده‌رگاى ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێت و له وه‌ڵامى ته‌قه‌ى ئه‌فسه‌ره‌كه و حیمایه‌كانى شه‌ره ته‌قه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى لێ ناكه‌وێته‌وه".