تەندروستی سلێمانی: هیچ کەسێک لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە کۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانی لە دەستنەداوە.

 

تەندروستی سلێمانی لە راگەیاندنی خشتەی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٢٢ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوونەتەوە، هەروەها تەنها ٢ کەس داخڵ بووە، ١ کەسیش لە نەخۆشخانە دەرچووەو چاکبۆتەوە. 

 

تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٥ کەس لە ژێر چاودێری چڕدان، هەروەها ٣ تووشبوو لە ژێر ئامێری CPap دان، کەسیش لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی نەکردووە.



PM:10:31:06/02/2021