سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک لە بارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبیلەوە رادەگەیەنێت
دەربارەی رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییهكی نوێ و تایبەت دەرکرد.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی شوبات بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا " بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە و دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن."
هەروەها هاتووە "لە رێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێلهكه بۆ ناو ههرێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای 90 رۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دێتە سەر."
" گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەت بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت، پێویستە کۆمپانیاکانی هاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، کە جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، هیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێناکرێت."
( لە راگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە).
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ رێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاودهكرێتهوه."
لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگهی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، لەوانە " پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگهی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت، هەروەها کۆمپانیا بهشێكی تایبەتی بۆ ئەرشیفی بهڵگهی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادە بکات".
PM:03:37:07/02/2021
حکومەتی هەرێم
هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل
پێشەوا هەورامی: پێویست بوو ٢٠ی مانگ مووچهی فهرمانبهرانی هەرێمیان ڕهوانه بكردایە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕیال مەدرید گورزێکی نوێ لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان دەدات
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media