لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە
تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دوو تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و یەک نەخۆشیش گیانی لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ دوو توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٩ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٥ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات چوار توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و یەک حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.
PM:10:02:07/02/2021