دارایی ھەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دەدات و رایدەگەیەنێت" له‌ ٢٥ی هه‌مو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن و ناهێڵن له‌ ٣٠ رۆژ زیاتر بخایه‌نێت".

 

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆبووینەتەوە و راگەیەندراوی دارایی ساڵی ٢٠١٩ و شەش مانگی سەرەتای ٢٠٢٠ یان وەرگرتووە".

وتیشی" راگەیەنراوی داراییەکەمان هێناوەتە پەرلەمان و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر ئەنجامدەدەن، هاوکات چاوەڕوانی ئەوەش دەکەینن پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١یش بێتە پەرلەمان".

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان جەختیشکردەوە، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی پێیراگه‌یاندین، کە هەر ٣٠ رۆژ جارێك و له‌ ٢٥ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن، بەڵام دابەشکردنی موچە بەپێی داهاتی ناوخۆ دەبێت. 



PM:01:02:09/02/2021