هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر_كۆیه، گیانله ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی سێ هاووڵاتی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه".
فازڵ حاجی وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە، كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر و كۆیه له‌هه‌ورازه نه‌فت بارهه‌لگرێكی گه‌وره هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنیدا له‌بارهه‌ڵگرێكی دیكه كه له‌پێشیه‌وه ده‌ڕۆیشت، هه‌ردوكیان به‌ره‌و كۆیه ده‌چون، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بۆسایدی هاتن بكات، له‌وكاته‌ش تاكسیه‌ك و فۆڕدێكی تایبه‌ت كه له‌دوای یه‌كبون به‌ره‌و ناو هه‌ولێر ده‌هاتن، به‌هۆی بارهه‌ڵگره‌كه‌وه رێگایان لێ داخرا، تاكسیه‌كه خۆی كێشا به‌بارهه‌ڵگره‌كه، به‌ڵام فۆرده‌كه توانی تاراده‌یه‌ك رابكات و به‌سوكی توشی پێكدادان بوو.
وتیشی" له‌ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ساته كه‌سێك كه شوفێری تاكسیه‌كه‌بو گیانی له‌ده‌ستدا، 3 (ٍسێ) كه‌سیش كه سه‌رنشین بون برینداربون، وه‌زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه".
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێگای هه‌ولێرو كۆیه رێگایه‌كی یه‌كساید و جه‌نجاڵه و به‌رزی و نزمیه‌كی زۆر و پێچی زۆری تێدایه و ئاستی سه‌لامه‌تی باش نیه، پێویسته له‌سه‌ر شوفێران له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و رێگایه زیاتر هۆشیاربن، له‌و شوێنانه‌ی كه تێپه‌راندن قه‌ده‌غه‌كراوه ئه‌و مانۆره ئه‌نجامنه‌ده‌ن، چونكه ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت و هه‌ورازه نه‌فتیش یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه مانۆری تێپه‌ڕاندنی تێدا قه‌ده‌غه‌كراوه و چه‌ندین هێماش دانراون.