ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا لەسەر دەستگیرکردنی (شێروان شێروانی) نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سەرۆکی حکومەت ده‌كات

لەبارەی ده‌ستگیركردنی‌ ڕۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی، ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ ده‌كات‌ و داوای‌ ده‌ستبه‌جێی‌ ئازادكردنی‌ ناوبراو ده‌كات.

لە نامەکەدا ئیریک مارکواردیت، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردووە دەڵێت" من هەواڵی زۆر ناڕەحەتکه‌رم پێگەیشتوە دەربارەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی کە لەرۆژی ٢٠٢٠/١٠/٧وە دەستگیرکراوە. ئەو لەماڵەکەی خۆی بەزەبری چەک ڕفێنراوەو لەزیندانێکی تاکەکەسیدا هێڵراوەتەوە. هەردو ڕێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێ سنورو کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان ڕاپۆرتیان لەسەر دەستگیرکردنی شیروان شێروانی بڵاوکردۆتەوە. تاوەکو ئێستا شێروان شێروانی لەزینداندایەو لەژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە کە دانپێنان پربکاتەوە". 

ده‌قی‌ نامه‌کە:

بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەم نامەیەت بۆ دەنێرم وەکو ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و هەروەها وەکو ئەندامی شاندی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆماری عێراق.
من هەواڵی زۆر ناڕەحەتکرم پێگەیشتوە دەربارەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی کە لە رۆژی ٢٠٢٠/١٠/٧ەوە لە لایەن پرۆسەوە دەستگیرکراوە. ئەو لە ماڵەکەی خۆیەوە بە زەبری چەک ڕیفێنراوە و لە زیندانێکی تاکەکەسیدا هێڵراوەتەوە. هەردو ڕێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێ سنور و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان ڕاپۆرتیان لەسەر دەستگیرکردنی شیروان شێروانی بڵاوکردوەتەوە. تاوەکو ئێستا شێروان شێروانی لە زینداندایە و لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە کە دانپێنان پربکاتەوە.

 

پارێزەرەکەی باسی بارودۆخی دەروونی خراپی شێروان شێروانی کرد دوای ئەو هەمو ماوەیەی لە زیندانی تاکەکەسیدا هێڵراوەتەوە کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئەشکەنجە دراوە. 

 

بەگوێرەی لێدوانێکی  دیندار زێباری ڕێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، شێروان شیروانی دانی بەوە ناوە کە پارەی دەرەکی وەرگرتوە بۆ تێکدان و رەخنەگرتن لەوانەی کە پێگەی کۆمەڵایەتیان هەیە لە هەرێمەکەدا. خێزانەکەی شێروان شێروانی و هاوڕێیەکی رۆژنامەنوسی بەناوی نیاز عبداللە ئەم تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە و راییانگەیاند کە بۆی هەیە لەژێر ئەشکەنجەدا ئەو دانپێنانەی پێ پڕکرابێتەوە. 

 

من زۆر نیگەرانم لە دۆخی تەندروستی و دەرونی شێروان شێروانی هەروەها نیگەرانم لە دۆخی ئازادی رۆژنامەنوسی و ڕادەربەرین لە هەرێمی کوردستاندا. شێروان شێروانی دەنگێکی بەرزە دژی گەندەڵی و بەرگەری لە مافەکانی مرۆڤ.  زیندانیکردنی شێروان شێروانی بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتەکەت بۆ بێدەنگکردنی دەنگە بێلایەن و ڕەخنەگرەکان چونکە ئەو تەنها رۆژنامەنوس نیە کە دەستگیکراوە لەسەر کاری رۆژنامەنوسی. 

 

من بە توندی ئیدانەی ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان دەکەم. داواش دەکەم دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت بە پێچەوانەوە پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو تۆمەتانە ئاشکرا بکات کە ئاراستەی کراون. ئەگەر ئەو تۆمەتانە بەردەوام بن پێویستە چانسی ئەوەی پێبدرێ کە لە دادگایەکی عادیلانەدا بەرگری لە خۆی بکات. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم کە رێز لە مافی ئازادی ڕادەڕبرین و ئازادی میدیا بگرێ. داواش دەکەم کە حکومەتی هەرێم بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ گیروانەکانی تریش بکات.

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا
ئیریک مارکواردیت



PM:08:30:09/02/2021