ڤیدیۆ.. "جانێ حەیران ساختە دەرچوو"

کچی هونەرمەندی باکوری کوردستان جانێ حەیران کە لە ئەورپا دەژی، ئاماژەی بەوە داوە کە دایکی دەستگیرکراوە لە تورکیا و ئەو کچەی لە باشوور خۆی کردووە بە جانێ حەیران ساختەیە.


لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کچی جانێ حەیران ئاشکرای دەکات" کچێک ناوی کەسایەتی دایکی بەکارهێناوە، لە کاتێکدا دایکی گۆرانیبێژێکی ناسراوی باکوری کوردستانەو ئێستا لە زیندانە لە ئیستانبوڵ زیندانییە".

 

دەشڵێت" دایکم ( جانێ حەیران ) لە تورکیا زیندانی کراوە ماوەی ساڵێکە". 

 

هەروەها  کچەکەی جانێ حەیران دەڵێت " ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کچەی لەباشوور خۆی کردۆتە دایکم، دەگرینەبەر" و داوا لە تیڤیەکان دەکات گۆرانی ئەو کچە بەناوی دایکیەوە بڵآونەکەنەوە.

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر کچێک بەناوی جانێ حەیران لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو" کە پێشتر لە خۆشەویستەکەی دووگیان بووە، بەڵام منداڵەکەمم لەباربردووە"، هەروەها ناوبراو نایشارێتەوە کە ئامادەیە لە کەسێکی کە دووگیان ببێت، کە ئەوەش کاردانەوەی لای بەشێک هاوڵاتیان لێکەوتەوە و دەڵێن، ئەوە کوشتنی مرۆڤێکە، کە ئەو ئەنجامیداوە.

 



PM:11:52:09/02/2021