لە بازگەی تاسلوجە شەڕ لە نێوان ئاسایش و پێشمەرگەکانی شێخ جەعفەر مستەفا روودەدات.. بریندار هەیە

کەمێک لەمەوپێش لە بازگەی تاسڵوجە شەڕ لەنێوان هێزی ئاسایش و هێزێکی سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان روویداوەو چەند ئاسایشێک بریندار بوون.

  

 بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە هێزێکی شێخ جەعفەر لە بازگەکە ویستوویەتی تێپەڕێت و دەنگە دەنگ دروستووبووەو پەرەی سەندووەو بووە بەشەڕ  لەگەڵ ئاسایشی بازگەکە، چەند کەسێکیش لە ئاسایش برینداربوون.

 

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن چوار ئاسایش برینداربوون.

 

بازگەی تاسلوجە گەورەترین بازگەی سلێمانییە دەکەوێتە ١٥ کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای سلێمانیەوەو لەسەر ڕێگای کەرکوکە. 
  





AM:11:43:10/02/2021