ئەو پێنج پێشمەرگەیەی کە لە تاسڵوجە ڕووبەڕووی ئاسایش بوونەوە ڕادەستی دادگا کران

ئەو پێنج پێشمەرگەیەی کە لە هێزی ئاڵتوونی سەر بە جێگری سەرۆکی هەرێم شێخ جەعفەر مستەفا بوون لە بازگەی تاسڵوجە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەیەکیان لەگەڵ ئاسایش نایەوەو ئاسایشێک گیانیلەدەستداو سیانی تریش بریندار بوون ڕادەستی دادگا کران.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوای ڕووداوەکە شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوەو بە هەماهەنگی هەردوولا بەرپرسێکی ئاسایش و بەرپرسێکی ئەو هێزە هەماهەنگیان کردووەو ئەو پێنج کەسەی کە بوونەتە مایەی دروستکردنی ئەو کێشەیە لە بازگەی تاسڵوجە ڕادەستی دادگا کراون. 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ بازگه‌ی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی شه‌ڕ له‌ نێوان هێزێکی ئاسایش و هێزێکی سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان روویدا. 



PM:01:51:10/02/2021