تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.

 

تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکردنەوەی خشتەی ئەمڕۆی کۆرۆنا ئەوە دەخاتەڕوو کە ١٩ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماوەو تەنها ١ کەس داخڵی نەخۆشخانە کراوە.

 

لە خشتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ کەس دەرچووەو، ٥ کەس لە ژێڕ چاودێری وردایەو ٣ تووشبوویش لە ژێر ئامێری cpap دایە.

 

هەروەها هاتووە لەمڕۆدا کەس بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەستنەداوە.

 



PM:11:36:10/02/2021