لە چیای گارە شەڕێکی قورس لەنێوان هەپەگە و تورکیا بەردەوامە

لە چیای گارەی سەر بەپارێزگای دهۆک شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی هەپەگە بەردەوامە و هەپەگە دەڵێت" لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر گارە چەندین سەرباز کوژراون".

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە (سپی) ڕاگەیاند" بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوێنێ شەویش بە چڕی بەردەوام بوو. لە ناو ئەو شوێنانەی کە بۆردمانکراون کامپێک هەیە کە دیلەکانی شەڕی لێی رادەگیران".

 

جەختیشکردەوە، سەرچاوەکانی دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا رایانگەیاندووە کە بەرپرسێکی سەربازی بەناوی (هارون تورهان و سەربازێک) کوژراون، بەڵام هەپەگە تاوەکو ئێستا لەبارەی کوژرانی سەربازانی تورکیا لە گارە راگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە، هەژماری کوژراوەکانی سوپای تورکیا زۆر لەوە زیاترە.



AM:11:11:11/02/2021