یەکەم کاردانەوەی ئەمەریکا لەمەڕ لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر چیای گارە لە دژی پەکەکە بوو

لەیەکەم کاردانەوەی ئەمەریکا کە لەرێگای قونسڵی وڵاتەکەیەوە لە ئەنقەرە لەمەڕ لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر چیای گارە بەقازانجی تورکیا و دژی پەکەکە بڵاوکرایەوە.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر، باڵوێزی تورکیا لە ئەنقەرە نووسیوویەتی "خەمبارین بە کوشتنی سەربازانی تورکیا لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە". هەروەها سەرەخۆشی لەخێزانی کوژراوەکان دەکات و پاڵپشتی لە تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ناوتۆ دەکەن".  



لە بەرەبەیانی رۆژی چوار شەممەوە ١٠ ی شوبات سووپای تورکای جگە لە بۆردومانی چیای گارە، هەوڵی داوە لە رێگای ‌هێز دابەزاندنەوە لەبەشی رۆژهەڵاتی چیاکە ئەو بەشەی کۆنترۆڵ بکات، بەڵام تا ئێسا سەرکەوتوو نەبووە.



چیای گارە ٣٦ کم درێژە لە قەزای ئامێدیەوە دەستپێدەکات و تا قەزای ئاکرێ، هێرشی ئێستا لە رۆژهەڵاتی باکوری چیاکەوە دەستی پێکردووە.

 


PM:08:17:12/02/2021