تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێردا کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای راگەیاند کە کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.

لە خشتەیەکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ١٨ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، هەروەها یەک تووشبووی نوێ داخڵ بووە، ٢ تووشبووش چاکبوونەتەوەو دەرچوون.

بەپێی خشتەکە ٤ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدا، ٢ تووشبووش لە ژێر ئامێری cpap دان.

تەندروستی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.

 


PM:11:01:12/02/2021