پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی شوبات، پڕۆسەی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری خولی دوه‌می خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنەوەی گؤڕان به‌ڕێوه‌چو.
میدیا گۆڕان بڵا‌ویکردەوە له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامی نوێ له‌شوێنی سێ ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران.
هەروەها هاتووە "جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان به ده‌نگدان ئه‌ندامانی نوێی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی هه‌ڵبژارد و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان (شێخ كامیل قادر) بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، (سه‌فین مه‌لا قه‌ره) بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، (ئاسۆ ڕه‌حیم) بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، هه‌ڵبژێردران".
ئەوە لە کاتێکدایە کە لەچەند کاتێکی جیاوازدا هەریەک لە جەلال جەوهەر و شەماڵ عەبدولوەفا و عەدنان عوسمان دەستیان لە کارکێشایەوەو ئەمڕۆ شوێنەکانیان پڕکرانەوە.