ئەمشەو یانەی گرانادا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی ١-٢ گۆڵ بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆڕاندو بەمەش یانە مەدریدەکە ١٠ خاڵ پێش دووەم کەوتەوە کە ریاڵ مەدریدە.
نیوەی یەكەمی یاریەیكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات، بەلام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی ٦٣ ی یارییەكەدا ماركۆس لۆرێنتی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد، بەڵام دوای سێ خولەك هیرێرا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركردەوە، دواتر و لە خولەكی ٧٥ ی یارییەكەدا ئونخێل كۆریا گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد.
هەموو پێشبینییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەم کە پاڵەوانتی خولی یانەکانی ئیسپانیای ئەمساڵ ئەتلەتیکۆ مدید دەیبات.