سلێمانی .. فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵیەکان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

ئەمڕۆ یەک شەممە لە سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە زیاتر لە دوو مانگ، فەرمانگە فیدراڵیەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

 

فەرمانگەکانکە کۆی فەرمانبەرەکانیان ٤هەزار و ٧٠٠ فەرمانبەرە، لە بەیانی ئەمڕۆوە یەک شەممە کاروباری هیچ هاوڵاتییەکیان رانەپەڕاند و لە سەرجەم دەزگاکاندا بایۆکتیان راگەیاند، ئەم هەڵوێستەش پاش ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو رایانگەیاند کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە گەر مووچەکانیان بۆ خەرج نەکرێت بایکۆت رادەگەیەنن.

 

هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی  و ئابوریی هەرێم لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، كۆی گشتی تەمویلی  پێویست بۆ موچەی یەك مانگی  فەرمانبەرانی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی ٦ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینارە، لە كۆی ئەو بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و ٨٦٢ ملیۆن دیناری بۆ ٤٧٠٠ موچەخۆرانی فەرمانگە فیدراڵیەکان ناردوە کە لە ٢٥٪ مووچەی مانگێک دەکات.

 


AM:11:43:14/02/2021