بەرزترین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزارو ٢٢٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزارو ٧٩ کەسیش چاکبوونەتەوه.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٢٢٤ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ١٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٧٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٤٣ هەزار و ٨٥٢ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ١٧٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦٠٧ هەزارو ٥٩ كەسیان چاكبونەتەوە.
PM:04:57:14/02/2021