ئەمڕۆ ١٥ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی ماوەی دوو ساڵیشە هێندەی ئەمڕۆ بەرزنەبۆتەوەو برنت ٦٣ دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٠ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەیە لەسەر تاسەری جیهان کە بۆتە مایەی کەوتنەوە گەڕی ئابوریی وڵاتان.