بۆ یەکەم جار کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق دەستنیشانکرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد" کە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو دەستنیشانکرا". 

 

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بۆ یەکەمجار چەند حاڵەتێکی نوێی تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لەناو منداڵاندا لە عێراق دەستنیشانکران، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن".

 

هاوکات تەمیمی جەختیشکردەوە، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ هەموو توانایەك دابین كراوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌، تیمه‌كانی تەندروستی لەشارەكان بڵاوكراونەتەوە بۆ پشكنین و ده‌ستنیشانكردنی توشبوانی پەتاکە.



PM:01:27:15/02/2021