زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٨٣ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زارو ٧٦٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٨٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا یەک ملیۆن و ٥٢٦ هه‌زارو ٢٣ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٩ هه‌زار و ٢٨ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات یەك ملیۆن و ٣٠٤ هەزارو ٣٣٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە". 

PM:02:02:15/02/2021