زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزارو ٧٩٨ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ١١٩ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٧٩٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ١١٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٤٦ هەزار و ٦٥٠ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ١٨٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦٠٨ هەزارو ١٧٨ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:07:35:15/02/2021