لە گەرمیان ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا
لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار_ ڕزگاری هاوڵاتییەک بووە قوربانی.
ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" لە ڕێگای نێوان (كەلار – ڕزگاری) نزیك گوندی سەیدە، ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان ( مارسیدس بارهەڵگر و جێب واز ) روویدا".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە له ئەنجامی ڕووداوەكە کەسێک بریندار بوو، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، لێكۆڵینەوەش لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لە لایەن تیمەكانی هاتووچۆ دەستی پێكردوە.
PM:08:45:15/02/2021