ره‌غد سه‌دام حسین كچه گه‌وره‌ی سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاو رایدەگەیەنێت" قۆناغێكی قورسمان به‌ڕێكرد له‌دوای نه‌مانی باوكم چونكه به‌رپرسیارێتی به‌رگریكردنم له‌باوكم گرته ئه‌ستۆ".
ره‌غد سه‌دام حسین كچه گه‌وره‌ی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق له چاوپێكه‌ونتێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعربیه رایگه‌یاند" دادگاییكردنی باوكم ناخۆشترین ساته‌كانی ژیانم بوو بۆیه ئه‌وه ناخۆشترین قۆناغه‌كانی ژیانم بو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خێزانه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا بۆ به‌شداریكردنم له سیاسه‌ت و به‌رگری له‌خێزانه‌كه‌م".
سەبارەت بە ڕۆڵی خۆی وەک کچی سەدام حسین لە ئایندەی سیاسی عێراق کە ئایا کاری سیاسی دەکات یان نا، رەغد وتی" بۆ کارکردن لە بواری سیاسی‌دا لە داهاتوودا، هەموو ئەگەرێک هەیەو بژاردەی زۆرم لەبەردەستدایە".
سەبارەت بە دۆغی ئێستا عێراق باسی لەوەکرد، سەردەمی حکومڕانی باوکم لە ئێستا باشتر بوو، زۆربەی خەڵک وادەڵێن.
ڕاشیگەیاند" دابەشکردنی عێراق یەکێکە لەو بژاردانەی لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا باسدەکرێت و، ناوبەناو ئەم ئاوازە دەبیستین، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەو هەوڵانە رەتدەکەینەوە".