ئەمشەو دووشەممە دەنگی دوو تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا پێنج مووشەك لەگەڕەكی وەزیران كەوتە خوارەوەو چەند مووشەكێكیش لەنزیك فڕۆكەخانە كەوتوونەتە خوارەوە، کە بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون، بەڵام تائێستا هۆكاری رووداوەكە نادیارە.
هاوکات لەئەنجامی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكان، تاوەكو ئێستا بەوردی زیانەكان نەزانراون، قەبارەی زیانه ماددییهكانيش نازانرێت.
هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێكی ئەمنی لهبارهی كهوتنهخوارهوهی موشهكهكان و سهرچاوهی ئهو موشهكانه روونكردنەوەی نەداوە.