وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوێكی لهبارهی هێرشه موشهكیهكانی ئهمشهوی پارێزگای ههولێر بڵاوكردهوه و دەڵێت" چهند كهسێك برینداربوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم باس لەوەدەکات، کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە".
هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیئەندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکات لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە.
هەروەها هەر ئەمشەو دوای کەوتنەخوارەوە چەند موشەکێک لە هەولێر کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی تایبەت بە دۆخی نائاسایی راگەیاند.