نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ  سێ شەممە ١٦ ی شوبات نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی نرخێکی بەرز تۆمار دەکات کە دوو ساڵە نرخی بەرزی لەو شێوەیەی تۆمار نەکردووە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٣٠ سەنت بووە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٠ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا ٥٩ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەم شێوەیە بەپێی بۆچوونی چاودێران پەیوەندی بە دابەزاندنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن وڵاتی سعودیە هەیە، هەروەها بەرزبوونەوەی خەیاڵی ئەم سێ رۆژەشی پەیوەندی بەو بەفربارینەوە هەیە کە لە تەکساس لە ئەمەریکا لە چەند رۆژی رابردوودا باریووە. 

 



AM:09:52:16/02/2021