مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە تەوەرێکی بۆ گفتوگۆردن بووە لەسەر حوکمی دادگای هەولێر بەرامبەر رۆژنامەنووسان، ئەو حیزبە داوا دەکات لە دادگایه‌كی كراوه بۆ رای گشتی پێداچوونه‌وه به‌و حوكمه قورسانه‌دا بكرێت و كه‌یسه‌كان به گوێره‌ی یاسای ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان مامه‌ڵه بكرێن.
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ سێ شەممەی مەکتەی سیاسی یەکێتیدا کە لە سلێمانی سازکرا، ئیدانه‌ی ھێرشه موشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر ھه‌ولێری پایته‌خت كرد كه ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی ھاووڵاتیان و ئه‌منیه‌تیان. داوای كرد ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووی لێكۆڵینه‌وه له ھێرشه‌كه بكه‌ن و بكه‌رانی رووبه‌رووی دادگایه‌كی عادیلانه بكه‌نه‌وه.
هەروەها لەبارەی حوکمی دادگای هەولێرەوە بەرامبەر چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان ئەو حیزبە باس لەوە دەکات کە " كۆبوونه‌وه تاوتوێی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسان وچالاكانی مه‌ده‌نی كرد كه ئه‌مڕۆ له دادگای ھه‌ولێر حوكمی شه‌ش ساڵیان به‌سه‌ردا درا، مه‌كته‌بی سیاسیی له سۆنگه‌ی باوه‌ربوونی به ئازادی سیاسیی و رۆژنامه‌نوسی و مافی چالاكی مه‌ده‌نی وه‌ك پره‌نسیبه نه‌گۆڕه‌كانی یه‌كێتی داوای كرد له دادگایه‌كی كراوه بۆ رای گشتی پێداچوونه‌وه به‌و حوكمه قورسانه‌دا بكرێت و كه‌یسه‌كان به گوێره‌ی یاسای ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان مامه‌ڵه بكرێن، چونكه ناكرێت و نه‌شیاوه رۆژنامه‌مووسان له‌سه‌ر بیروڕا ده‌ربڕین و نووسین وه‌ك تۆمه‌تبار حوكمی وا قورسیان به‌سه‌ردا بدرێت كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ویستی فراوانكردنی فه‌زای سیاسیی و ئازادی رۆژنامه‌نووسییه له وڵاته‌كه‌ماندا".