تەندروستی سلێمانی: کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای پارێزگاکەی راگەیاند کە هیچ کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.

 

بەپێی ئەو خشتەیەی کە تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ١٥ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون. هەروەها ٧ داخڵی بووی نوی تۆمار کراوە.

 

لە خشتەکەدا هاتووە کە ٨ تووشبوو چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون، ٢ تووشبووش لە ژێر چاودێری چڕدان، ٢ تووشبووی دیش لە ژێر ئامێری pcpa دان.



PM:11:49:16/02/2021