نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٦٣ دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو ٥٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٠ دۆلارو ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو. 

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ١٩ دۆلار و نەوتی ئەمریكیش بووە سفر دۆلار، بەڵام لە دوای ئەو رۆژەوە بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

AM:08:47:17/02/2021